١٥ ئەیلوول ٢٠٢١ - ٠٧:١٧
سێیەم ئیدارەی سەربەخۆ لەهەرێم ڕاگەیەندرا

بەئەمادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەفەرمی راگەیاندرا و هەڵگورد نەجیبیش وەکو سەرپەرشتیاری ئیدارەکە دیاریکرا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی لە ئیدارەی سۆران وتارێکی پێشکەشکرد و وتی  "وەکو حکومەت پاڵپشت و پشتیوانی ئیدارەکە دەبین". 

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبێتە یەکەم ئیدارەی هەرێمی کوردستان کە سنووری هاوبەشی لەگەڵ ئێران و تورکیا هەیە، رووبەری ئیدارەکە پێنج هەزار و 470 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و 14 شارۆچکە لەخۆدەگرێت.

342/